سێ بەرهەمی فیلم و پەرتووک و درامای هونەرمەند ڕاژان داڵ نمایش کرا

سلێمانی

لە هۆڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی، تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گەزیزە مەڕاسیمێکیان ڕێکخست بۆ نمایشکردنی سێ بەرهەمی فیلم و پەرتووک و درامای ئەکتەر و دەرهێنەری لاوی کورد، ڕاژان داڵ.

ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، لە هۆڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی، لەلایەن تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گەزیزەوە، لە مەڕاسیمێکدا سێ لە بەرهەمەکانی ئەکتەر و دەرهێنەری لاوی کورد، ڕاژان داڵ نمایش کرا.

بەرهەمەکان بریتی بوون لە،  کورتە فیلمێک بە ناونیشانی ‘سەگی برسی’ و درامایەک بە ناونیشانی ‘خوێنی هەنار’ و بڵاوکردنەوەی پەرتووکی وەرگێڕدراوی ئەکتەری بەناوبانگ مایکل کێن بە ناونیشانی ‘نواندن لە سینەمادا’، پاش نمایشکردنیان خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ڕاژان داڵ.

لە مەڕاسیمەکەدا چەندین هونەرمەند و ئەکتەر و شانۆکار بەژداربوون و تا کۆتایی مەڕاسیمەکە بە تامەزرۆییەوە تەماشای چالاکییەکانیان دەکرد.

ب.گ

Comments are closed.