لایەنە سوننەکان: سالم عیساویی تاکە کاندیدمانە بۆ جێگرەوەی حەلبووسی

ناوەندی هەواڵەکان

جگە لە حزبی تەقەدوم، تەواوی ھێز و لایەنە سوننەکانی عێراق، ئەمڕۆ لە بەغداد کۆبوونەوە و سالم عیساوییان وەک تاکە کاندید دەستنیشان کرد بۆ جێگرەوەی حەلبووسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق.

ئەمڕۆ لە بەغدادی پایتەخت، جگە لە حزبی تەقەدوم، تەواوی ھێز و لایەنە سوننەکانی عێراق، لە ماڵی ئەحمەد حەبدوڵا جبووری ناسراو بە ئەبو مازن، بۆ دەستنیشان کردنی کاندیدێک وەک جێگرەوەی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوە.

لە پاش کۆبوونەوەکە ڕایانگەیاند، تاکە کاندیدیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سالم عیساوییە.

ئەمە لە کاتێکدایە، شەعلان کەریم کاندیدەکەی حەلبووسی لە ئێستادا بەهێزترین کاندیدە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و حەلبووسی هەموو هەوڵێک دەدات لە جێگەی خۆی دایبنێت.

 لە ماوەکانی پێشتردا بەشێک لە پەرلەمانتاران سکاڵایان لە دژی شەعلان کەریم تۆمار کرد بۆ ئەوەی مافی کاندیدبوونی بۆ ئەو پۆستە لێ وەربگرنەوە، بەڵام پەرلەمان هەموو سکاڵاکانی ڕەت کردەوە.
ب.گ

Comments are closed.