جۆرەكانی هەوكردنی لەوزەتێن کامانەن؟

ناوەندى هەواڵەکان

دكتۆر موئەیەد ئیسماعیل دەڵێت، هەوکردنى لەوزەتێن چەند جۆرێکى هەیە لەوانەش هەوكردنی توندی لەوزەتێن، کە نیشانەكانی دەمێنێتەوە لەماوەی نێوان ٣ بۆ ٥ ڕۆژ، هەروەها، هەوكردنی دووبارەی لەوزەتێن، کە نەخۆش لەماوەی ساڵێكدا چەند جارێك تووشی دەبێت.

دکتۆر موئەیەد ئیسماعیل، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى قوڕگ و گوێ و لوت لە نووسینێکدا ئاماژە بە جۆرەکانى هەوکردنى لەوزەتێن دەکات و دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

جۆرەكانی هەوكردنی لەوزەتێن کامانەن؟

یەکەم- هەوكردنی توندی لەوزەتێن: نیشانەكانی دەمێنێتەوە لەماوەی نێوان ٣ بۆ ٥ ڕۆژ.

دووەم- هەوكردنی دووبارەی لەوزەتێن: نەخۆش لەماوەی ساڵێكدا چەند جارێك تووشی دەبێت.

سێیەم- هەوكردنی بەردەوامی لەوزەتێن: نەخۆشەكە بەردەوام نیشانەكانی دەبێت وەكو هەوكردنی گەروو و لەوزەتێنەكان و بۆنی ناخۆشی دەم،ئاوسانی لیمفە گرێکانــی مل.

ئ.م

Comments are closed.