کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى بارینى نمە باران هەیە، دەشڵێن، سبەى ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى بارینى نمە باران هەیە و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢١ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە هەشت پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.