سندووقی دراوی نێودەوڵەتی: دابەزینى نرخی نەوت بارگرانی بۆ عێراق درووست دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بڵاوى کردەوە، هەر پاشەکشەیەک لە نرخی نەوت یان کەمکردنەوەی بڕی هەناردەی نەوت، بارگرانیی دارایی بۆ عێراق درووست دەکات، دەشڵێن، کورتهێنانی دارایی لەم ساڵدا دەگاتە ٧.٦% ئەوەش دەبێتە هۆکاری زیادبوونی قەرزەکانی عێراق تا ساڵی ٢٠٢٩ بڕى قەرزەکان لە ٤٤% ەوە بۆ ٨٦% بەرز دەبێتەوە.

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی لە بارەی ئەنجامی کۆتایی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە عەمان لە بەرواری ٢٠ـی شووبات بۆ ٢٩ـی شووبات، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هەر پاشەکشەیەک لە نرخی نەوت یان کەمکردنەوەی بڕی هەناردەی نەوت، بارگرانیی دارایی بۆ عێراق درووست دەکات.

دەشڵێن، کورتهێنانی دارایی لەم ساڵدا دەگاتە ٧.٦% ئەوەش دەبێتە هۆکاری زیادبوونی قەرزەکانی عێراق تا ساڵی ٢٠٢٩ بڕى قەرزەکان لە ٤٤% ەوە بۆ ٨٦% بەرز دەبێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، گەشەی کەرتی نا نەوتی عێراق لە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لە ٦% گەشەی کردووە و لەم ساڵیشدا بەردەوام دەبێت .

جێگای ئاماژەیە، لە کانوونی دووەم ئەمساڵدا داهاتی نەوتی عێراق هەشت ملیاری تێپەڕاند.

ڕ.شـ

Comments are closed.