بە بۆنەی ٨ـی مارسەوە تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری ژنانی بێناونیشان دانرا

سلێمانی

ئەمڕۆ، لە گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی، لە لایەن ژنانی ئازادییخواز و بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان، گۆڕستانی ژنانی بێناونیشان بەسەر کرایەوە و تاجەگوڵینەی لەسەر دانرا.

بە درووشمی ” ژن ژیان ئازادیی، بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین” و بە دەستپێشخەریی بەشێک لە ژنانی تەڤگەری ئازادیی، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، کۆنگرەستار و دایکانی لەچک سپی، چەند چالاکییەک بە بۆنەی ٨ـی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار لە ساری سلێمانی ئەنجام درا.

سەرەتا لە شوێنی شەهیدبوونی ناگیهان ئاکارسێل ژنە نووسەر و لێکۆڵەر و ئەکادیمیسیانی کورد، کە لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی تیرۆر کرا تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفا دانرا، دواتر سەردانی مەزاری شەهید ڤیان سۆرانیان کرد، هەروەها مەزاری ژنانی بێناونیشانیان لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی بەسەر کردەوە و گوڵیان لەسەر دانا.

ب.گ

Comments are closed.