گەنجانی ئەفریقای باشوور: ئۆجالان ڕێبەری ئازادییمانە

ناوەندی هەواڵەکان

گەنجانی ئەفریقای باشوور لە چوارچێوەی کەمپەینی ” ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” بانگەوازییان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالانیان کرد و ڕایانگەیاند، ئۆجالان ڕێبەری ئازادییمانە.

ڕۆژ بە ڕۆژ کەمپەینی ” ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە جیهاندا فراوانتر دەبێت، لەو چوارچێوەیەشدا ڕێکخراوی گەنجانی سۆسیالیستیی لە ئەفریقای باشوور، کە لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆ پاراستنی مافی ملیۆنان هاوڵاتیی ئەفریقی دامەزراوە و ١٢٠ هەزار ئەندامی هەیە، کۆبوونەوەی گشتی خۆی ئەنجامدا و بەشدارییان لەو کەمپەینە ڕاگەیاند.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ڕێکخراوی گەنجانی سۆسیالیستیی، سیبو زیکۆدە، سڵاوی لە خەباتی گەلی کورد کرد و لە وتارەکەیدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بە “هەڤاڵ عەبدوڵا ئۆجالان” ناوبرد، زیکۆدە باسی لەوەش کرد، ئازادی فیزیکیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد خواستی ئێمەیە و وتی: هەروەک چۆن ماندێلامان بە ڕێبەری خۆمان دانا، ئەمڕۆش عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری ئازادییمانە.

هەروەها داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالانیان کرد و هەمووان بە یەکەوە درووشمی ” بژی سەرۆک ئاپۆ”ـیان وتەوە.

ب.گ

Comments are closed.