نوێترین بەرهەمی هونەرگەی وڵات بە ناوی “کەزی سوور” بڵاو کرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

نوێترین بەرهەمی هونەرگەی وڵات لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە ناوی ” کەزی سوور..ژن ژیان ئازادیی” بڵاو کرایەوە، کە مەحموود بەرازی کاری میوزیکی بۆ کردووە و سیناریۆ و دەرهێنانی شێرۆ هندییە.

بە بۆنەی ٨ـی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەرەوە، ناوەندی هونەرگەی وڵات لە ڕۆژئاوای کوردستان نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو کردەوە و پێشکەشیان کردووە بە “ژن ژیان ئازادیی”.

بەرهەمەکە پێکدێت لە ڤیدیۆکلیپێک بە ناوی “کەزی سوور”، کە مەحموود بەرازی کاری میوزیکی بۆ کردووە و سیناریۆ و دەرهێنانی شێرۆ هندییە، لەلایەن هونەرمەندان ئیبراهیم فەقێ و دەلیل میرسازەوە گۆرانییەکە دەوترێتەوە، لە ئێستادا لە سەرجەم لاپەڕەکانی هونەرگەی وڵات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەستە.

ب.گ

Comments are closed.