قۆناغی دووەمی هەڵمەتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ڕاگەیەندرا

ناوەندی هەواڵەکان

ئەنجوومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا، قۆناغی دووەمی هەڵمەتی جیهانیی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالانیان ڕاگەیاند و جەختیان کردەوە: “لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەدا، گۆشەگیری دەشکێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت.”

لە بینای ناوەندی جڤاکی کوردی لەندەن (کەجەجە) پەیوەست بە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی جیهانی لەپێناو ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسیی پرسی کورد، ئەنجوومەنی گەلی کوردی بەریتانیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجام دا.

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافناسانی میزۆپۆتامیای لەندەن، تورکان بوداک، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی: ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەژێر ئەشکەنجەیەکی قورسی جیهانیدایە و لە کەسێتی ئەودا گەلی کورد چەند ساڵە قڕ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، “ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری گەلی کوردە، لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد، پێشەنگی سەرەکییە، ئەو مەزنترین شەڕڤانی ئازادییە، نزیکایەتی ڕژێمی ئەردۆغان بەرامبەر ئەو، نزیکایەتی ئەو ڕژێمە بەرامبەر گەلی کورد پیشان دەدات، گۆشەگیریی ئەو گۆشەگیرکردنی گەلی کورد و گەلانی تورکیایە”.

هەروەها لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “لە ١ـی ئادارەوە قۆناغی دووەمی کەمپەینەکە دەست پێ دەکەین، لەمڕۆوە بە درووشمی “ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” پێشوازی دەکرێت لە یادە گرنگەکانی وەک ٨ـی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕەنجدەر، نەورۆزی ٢١ـی ئاداری ، ٤ـی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ١ـی ئادار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، لەم چوارچێوەیەدا بانگەوازیی لە هەموو گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەین پێداگر و چالاکانە بەشداری هەڵمەتی جیهانیی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەن.”

لە کۆتاییشدا جەختیان کردەوە: “لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەدا، گۆشەگیری دەشکێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت.”

ب.گ

Comments are closed.