سوودانی گەیشتە نەینەوا

ناوەندی هەواڵەكان

كەمێك پێش ئێستا سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگای نەینەوا و لە لایەن پارێزگاری ئەو شارەوە پێشوازی لێكرا، ئامانجی سەردانەكەش بۆ كردنەوەی چەند پرۆژەیەكی نیشتەجێبوونە لە نەینەوا و دەورووبەری.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بارەی ئامانجی سەردانەكەی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پارێزگای نەینەوا بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.

لە بەیانامەكەدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگای نەینەوا و لەلایەن عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری ئەو شارە پێشوازی لێكرا.

دەشڵێن، ئامانجی سەردانەكەش بۆ كردنەوە و بەدواداچوونی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزارییە، لە ناوەندی پارێزگاکە و ناوچەكانی دەوروبەری ئەو شارە.

٢١ـی كانوونی دووەمی ئەمساڵ سوودانی سەرۆكایەتیكردنی دووەمین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوەی نەینەوای كرد، هەروەها سوودانی بڕیاری جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی لە پارێزگای نەینەوا دەركرد.

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای ساڵی ٢٠١٤وە و دوای داگیركردنی شارەكە لەلایەن چەتەكانی داعشەوە، بەشێكی زۆری بینا و باڵەخانەی نەینەوا و دەورووبەری وێران بوون، هەروەها بەشێكی زۆری شنگالیش بەهەمان شێوە زیانیان بەركەوت، بەڵام تا ئێستا لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بە تەواوی گرنگی بە ئاوەدانکردنەوەى شنگال نەدراوە.

هـ.ئ

Comments are closed.