ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سەربازی ئیسرائیل دەستیان لە کارکێشایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

کەناڵی ١٤ـی ئیسرائیلی لە زاری وتەبێژی سوپای ئیسرئیلەوە بڵاویکردەوە، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سەربازی وڵاتەکەمان لە یەکەی سیستەمی زانیاریی دەستیان لە کارکێشایەوە، دەشڵێت، هۆکارى دەست لە کارکێشانەوەى ئەو بەرپرسە سەربازیانە دەگەڕێتەوە بۆ بوونى ناڕەزایەتیان لە بەرامبەر ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل بۆسەر غەزە.

کەناڵی ١٤ـی ئیسرائیلی لە زارى دانیاڵ هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرئیل هەواڵى دەست لە کارکێشانەوەی چەند بەرپرسێکی باڵای سەربازى وڵاتەکەیانى بڵاوکردەوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سەربازی وڵاتەکەمان لە یەکەی سیستەمی زانیاری دەستیان لە کارکێشایەوە.

باس لەوەشکراوە، هۆکارى دەست لە کارکێشانەوەى ئەو بەرپرسە سەربازیانە دەگەڕێتەوە بۆ بوونى ناڕەزایەتیان لە بەرامبەر ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل بۆسەر غەزە.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

ڕ.ش

Comments are closed.