کەشناسى هەرێم: باران دەبارێت و خێرایى با زیاد دەکات

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و هەروەها خێراىی با چالاک دەبێت، دەشڵێن، لە کاتەکانى پاشنیوەرۆى سبەى ئەگەرى بارینى بارانى پچڕ پچڕ هەیە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کاتەکانى پاشنیوەرۆى سبەى ئەگەرى بارینى بارانى پچڕ پچڕ هەیە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢١ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە پێنج پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.