لە هایتى زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ زیندانی هەڵاتن

ناوەندی هەواڵەکان

حکومەتی هایتی بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکانی دوو ڕۆژ لەمەوبەری گروپە چەکدارییەکان بۆ سەر دوو لە گەورەترین زیندانەکانی وڵاتەکەمان زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ زیندانی هەڵاتن، دەشڵێت، هێزەکانمان نەیانتوانیووە ڕێگە لە هەڵاتنى زیندانیەکان بگرن.

پاتریک پۆیڤێرت سەرۆک وەزیرانی بە وەکالەتی هایتی دوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە وڵاتەکەى، سەبارەت بە هەڵاتنى ژمارەیەکى زۆر زیندانى بەمجۆرە زانیاریى خستەڕوو:-

سەرۆک وەزیرانی بە وەکالەتی هایتی باسى لەوەکردووە،  بەهۆی هێرشەکانی دوو ڕۆژ لەمەوبەری گرووپە چەکدارییەکان بۆ سەر دوو لە گەورەترین زیندانەکانی وڵاتەکەمان زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ زیندانی هەڵاتون.

دەشڵێت، زیندانیەکان لە زیندانى پۆرت ئۆ پرینس لە پایتەختى وڵاتەکەمان و ئەوى دیکەیان لە زیندانى کرۆکس دیس بوکێتسە، کە تێیدا هەڵاتوون.

ئاماژەى بەوەشکرد، هێزەکانمان نەیانتوانویوە ڕێگە لەهەڵاتنى زیندانیەکان بگرن.

ئەوەشى خستەڕوو، ئەو زیندانیانەی هەڵاتون مەترسیدارن و باندێکی گەورەی تاونکاری توندوتیژین و تاوانبارن بە کوشتن، ڕفاندن و دەسترێژی بۆ سەر ژنان و منداڵان.

ڕ.ش

Comments are closed.