بوومەلەرزەیەكى بەهێز كازاخستانی هەژاند

ناوەند هەواڵەكان

وەزارەتی فریاكەوتنی كازاخستان بڵاوی كردەوە، كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەكى بەهێز بە گوڕی ٦.١ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە نزیك شاری ئەماتای باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەمان ڕوویدا، تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانی و ماددییەكان نەزانراوە.

وەزارەتی فریاكەوتنی كازاخستان لە بارەی ڕوودانی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە شارێكی ئەو وڵاتە ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، كاتژمێر ١١:٢٢ خولەكی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٦.١ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە شاری ئەماتای باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەمان ڕوویدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، دواى ڕوودانى بومەلەرزەکە دانیشتووانی شارەكە بەپەلە لە ماڵەكانیان هاتوونەتە دەرەوە و چوونەتە سەر شەقامەكان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانی و ماددییەكانی بوومەلەرزەكە نەزانراوە.

هـ.ئ

Comments are closed.