پەیەدە و کۆنگرەی ستار ٨ـی مارسیان پیرۆز کرد

سلێمانی

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی ژنانی کورد بە بۆنەی ٨ـی مارسەوە، پەیەدە بە هاوبەشی کۆنگرەی ستار چالاکییەکی ڕێکخست و تێیدا ڕێزلێنان بەخشرا بە ژنانی ئامادەبوو.

بە هاوبەشی ژنانی پارتی یەكێتیی دیموكرات- پەیەدە و کۆنگرەی ستار، لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی بارەگای پەیەدە، چالاکییەک بە بۆنەی ٨ـی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان بەڕێوەچوو، کە تێیدا بۆنەکە پیرۆزکرا و گوڵ و خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە ژنانی ئامادەبووانی بۆنەکە.

سەرەتای مەراسیمەکە بە دروشمی (ڕۆژی ئێمە تەنیا یەک ڕۆژ نییە، هەموو ڕۆژ ڕۆژی ژنە) دەستی پێکرد، پاشان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی ڕێگایی ئازادیی کوردستان، بەشداربووان خولەکێک ڕاوەستان.

لە مەراسیمێکدا پەیامێک لەلایەن سوعاد حەفتار ئەندامی دەستەی کۆنگرەی ستار لەبارەی مانا و مێژوویی ٨ـی مارس خوێندرایەوە، لە کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، بە سووتانی ژنانی کارخانەی ڕستن و چنینی نیویۆرک و خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٨٥٧ و دواتر چەند مافێکی ژنان بەدەست هات، پاشانیش ڕێبەر ئۆجالان جەختی لە تایبەتمەندیی و گرنگیی ئەم ڕۆژەکردووەتەوە و دەڵێت: پێویستە ژنان بە ژن بوونی خۆیان لەپێناو ئازادیی تێبکۆشن و بەرگری لە مافەکانی خۆیان بکەن.

دواتر سینەفزیۆنێکی ڤیدۆیی لەبارەی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا و کار و چالاکییەکانیان پێشکەش کرا.

لە کۆتایشدا، گوڵ وەک خەڵات و ڕێزلێنان پێشکەشی ژنانی ئامادەبووان کرا و لەلایەن گروپی گۆڤەندی منداڵەوە، نمایشێکی شایی و هەڵپەڕکێ ئەنجامدرا.

ش. ئـ

Comments are closed.