لە ئیكوادۆر گڕكانێكی بەهێز تەقیەوە

ناوەندی هەواڵەكان

پەیمانگای جیۆفیزیكی ئیكوادۆر بڵاویكردەوە، لە شەوی ڕابردووەوە گڕكانی لاكومبرێ لە دوورگەی فێرناندینا لە وڵاتی ئیكوادۆر تەقیوەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە، دەشڵێن، ئەو گركانە بە یەكێك لە گەورەترین گڕكانی جیهان دادەنرێت، لە دوای ساڵی ٢٠١٧ ەوە ئەمە گەورەترین تەقینەوەی گڕكانە لە وڵاتەکەمان ڕووبدات.

پەیمانگای جیۆفیزیكی ئیكوادۆری لە بارەی تەقینەوەی گڕكانێكی بەهێز لە دوورگەی فێرناندینا ئیكوادۆر ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە شەوی ڕابردووەوە گڕكانی لاكومبرێ لە دوورگەی فێرناندیناى وڵاتی ئیكوادۆر تەقیوەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە، ئەو گركانە بە  گالاپاگۆسە ناسراوە و بە یەكێك لە گەورەترین گڕكانی جیهان دادەنرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە دوای ساڵی ٢٠١٧ ەوە ئەم گركانە گەورەترین گڕكانە لە ئیكوادۆر ڕوویدابێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دورگەكە كەسی تێدا نیشتەجێ نییە، بەڵام گڕكانەكە لە شەوی ڕابردووەوە چالاكە و بەردەوامە و زیانی بە ژینگەی دوورگەكە گەیاندووە.

ڕ.ش

Comments are closed.