ژنانی کۆبانێ بە ڕێپێوانێکی گەورە  ٨ـی مارسیان پیرۆز کرد

ناوەندی هەواڵەکان

بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنج لە کانتۆنی فورات، بە مەبەستی پیرۆزکردنی ٨ـی مارس، ژنان بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە ڕێپێوانێکی گەورەیان ئەنجام دا.

ئەمڕۆ لە کۆبانێ بە بۆنەی ٨ـی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەرەوە، بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنج، ڕێپێوانێکی جەماوەری بەرێوەچوو.

بە دەیان ژن بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە لە گۆڕەپانی شەهید عەگید کۆبوونەوە و بە درووشمەکانی “ژن، ژیان، ئازادیی” رێپێوانیان ئەنجام دا و ڕێپێوانەکان تا گۆڕەپانی ژنی ئازاد بەردەوام بوو.

دوای ڕێپێوانەکە دەست بە گردبوونەوە کرا و شاهین نەدا وتەبێژی یەکێتی ژنانی گەنج لە کانتۆنی فورات وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: بە بۆنەی ٨ـی مارسەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم ژنانی جیهان دەکەین و بە تایبەتیش لەو ژنانەی کە لەپێناو ئازادیی لە چیا ئازادەکان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

ب. ق

Comments are closed.