تەرمی شەهید سەبری تۆپراک بەرەو زێدی خۆی بەڕێ کرا

سلێمانی

ئەمڕۆ بە بەشداری خانەوادە و هاوڕێیانی و بەشێک لە ئازادییخوازان بە مەڕاسیمێک، تەرمی شەهید دکتۆر عەبدولقادر سەبری تۆپراک لە شاری سلێمانییەوە بەرەو زێدی خۆی بەڕێ کرا.

لە پاش چوار ڕۆژ لە تیرۆر کردنی شەهید عەبدولقادر سەبری تۆپراک لە شاری سلێمانی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە، ئەمڕۆ بە مەڕاسیمێکی شایستە، تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییەوە بەرەو شاری بەدلیسی باکووری کوردستان کە زێدی لە دایکبوونییەتی بەڕێ کرا.

لە مەڕاسیمەکەدا، جگە لە خانەوادەکەی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڕێیانی و ئازادییخوازان ئامادەبوون و بە درووشمی “شەهید نامرێت” ماڵئاواییان لە شەهید کرد و تەرمەکەیان بەڕێ کرد.

دکتۆر عەبدولقادر سەبری تۆپراک، خەڵکی بەدلیسی باکووری کوردستان بوو، ئەندامی هەدەپە بووە و بە هۆی کەیسی سیاسییەوە ماوەی ١٢ ساڵە لە باکووری کوردستانەوە ڕووی لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان کردووە، لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی کاری دەکرد، چەندین جار لەلایەن میتی تورکەوە هەڕەشەی لێ کراوە، دواجار لە ٢٩ـی شووباتی ٢٠٢٤ لە بەردەم چێشتخانەی وەستا حەسەن لە شاری سلێمانی درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و شەهید کرا.

ب.گ

 

Comments are closed.