لە عاموداش ژنان بۆ پیرۆزکردنی ٨ـی مارس ڕژانە سەر شەقامەکان

ناوەندی هەواڵەکان

بە دەستپێشخەریی کۆنگرەی ستار، لە عامودا ژنان بۆ پیرۆزکردنی ٨ـی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر، ڕێپێوانێکی گەورەیان ئەنجامدا، بە درووشمی “ژن ژیان ئازادیی”.

بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٨ـی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر، کۆنگرەی ستار لە ناوچەی عامودا ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ڕێکخست، ژنانی عامودا و ئەندامی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهید جیهاد لە ناوەندی عاموداوە دەستی پێ کرد تا گۆڕەپانی ژنی ئازاد بەردەوام بوو.

لە ڕێپێوانەکەدا، ئاڵای کۆنگرەی ستار، وێنەی جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی قامیشلۆ، شەهید ڕەیحان عامودا (لیمان شوێش) و هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی قامیشلۆ شەهید یووسرا دەروێش، شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەلنج و چەندین پانکارت بە درووشمی “بە ڕێکخستنبوونی ژنان وەڵامی هێرشە داگیرکارییەکانە” و “بە ئیرادەی ژنی ئازاد سیاسەتی قڕکردن و داگیرکاریی و گۆشەگیریی لەناودەبەین” بەرز کرانەوە.

ژنان درووشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” و “بژی بەرخۆدانی یەپەژە”یان دەوتەوە.

لەسەر ناوی کۆنگرەی ستار، وتەبێژی بەڕێووەبەرایەتی قوتابخانەکانی عامودا حەنا خالید قسەی کرد و ڕایگەیاند ژنان لە زۆرێک مافی خۆیان بێبەشن بەهۆی زیهنییەتی پیاوسالارییەوە.

حەنا تیشکی خستەسەر بەئامانجگرتنی ژنان و وتی: “ئامانجی ئەوان لەناوبردنی تێکۆشانی ژنانە، کۆنگرەی ستار بە ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژن خۆی ڕێک دەخات، ئەنجامی خەباتەکەی لەنێو شۆڕشی ڕۆژئاوا دەردەکەوێت و ئیرادەی ژنان بەهێزتر دەبێت”.

دواتر ڕێپێوانەکە بە درووشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” کۆتایی هات.

ب.گ

Comments are closed.