نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووە

ناوەندی هەواڵەکان

بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و لە ئێستاشدا گرامێک زێر بە ٦٧ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی بازاڕی زێر، نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژووی تۆمار کرد و لە ئێستاشدا گرامێک زێر بە ٦٧ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و کیلۆگرامێکیش بە ٦٧ هەزار و ٥٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ نرخى گرامێک زێر بە ٦٦ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرا.

لە ئێستادا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەمجۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٩١ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٥٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٧٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٣ هەزار دینارە.

ب.گ

Comments are closed.