لە حەلەب شەڕ و پێکدادانی توندە لە نێوان ڕژێمی سووریا چەتەکان

ناوەندی هەواڵەکان

لە گوندەکانی ڕۆژئاوای شاری حەلەب لە نێوان هێزەکانی ڕژێمی سووریا و گرووپە چەتەکاندا شەڕ و پێکدادانێکی سەختە، هەروەها دوێنێش سەربازێکی هێزەکانی ڕژێمی سووریا بە دەستی قەناس بەدەستێکی چەتەکان کوژرا.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز، لە نێوان چەکدارانی ڕژێمی سووریا و گرووپە چەتەکانی (فاتیح ئەل موبین) لە ناوچەی قوبتان ئەلجەبیلی ڕۆژئاوای شاری حەلەب، شەڕ و پێکدادانێکی سەخت ڕوویداوە.

هەروەها ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، دوێنێ سەربازێکی ڕژێمی سووریا بە گولـلەی قەناسی چەتەکانی فاتیح ئەلموبین لە شاری سەراقیبی باشووری ئیدلب کوژراوە.

ب.گ

Comments are closed.