بافڵ تاڵەبانی ناهێڵین گوزەرانی خەڵک تێکەڵ بە ململانێکان بکرێت

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ نێردەی سکرتێری گشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ دابینکردنی داهاتوییەکی گەشتر بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، لەسەر ئەو پرسەش لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لەسەر هێڵین و ناهێڵن، گوزارانی خەڵک تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان بکرێت.

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-یەنەکە، لە بەغداد لەگەڵ جینین پلاسخارت، نێردەی  تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە ڕایگەیاند، دەبێت هەڵبژاردن ببێتە مایەی دیموكراسیی و سەقامگیریی سیاسیی و كۆمەڵایەتیی بە دوای خۆیدا بهێنێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵەکانی یەنەکە لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەكی گەشترە بۆ خەڵكی هەرێمی کوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا لە گفتوگۆكانیان بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵن و دەیانەوێت ژیان و گوزەرانی خەڵك لە هەمو ململانێ سیاسییەكان بپارێزین.

ب.گ

Comments are closed.