ئێشکگری دادپەروەریی: تا ڕێبەر ئۆجالان ئازاد نەبێت گەلیش ئازاد نابێت

ناوەندی هەواڵەکان

چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەریی لە چەندین شاری باکووری کوردستان بەردەوامە و جەختیان لەوە کردەوە: “تا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت، گەلیش ئازاد نابێت”.

لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەریی، لە ئزمیر و ئێلح و ئامەد و ئیستەنبووڵ و مێردین، بەردەوامە.

لە چالاکییەکەی ئزمیر نامەی زیندانییانی مانگرتوو لە خواردن خوێنرایەوە و درووشمەکانی “بژی بەرخۆدانی زیندان” و “ژن، ژیان، ئازادیی” و “بژی سەرۆک ئاپۆ” وترانەوە.

شوکریە تونچ یەکێک لە ئەندامانی ئێشکگریی دادپەروەریی وتی: “ئەگەر ڕێبەر ئۆجالان ئازاد نەبێت، گەلی کوردیش ئازاد نابێت، گۆشەگیریی تەنها لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان نەسەپێنراو، گەلی کوردیش گۆشەگیرکراوە، ئەگەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان هەڵبگیرێت، ئاشتی دێتە دی لە تورکیا، ئەگەر گۆشەگیریی بەردەوام بێت، شەڕ بەردەوام دەبێت، بەهۆی گۆشەگیرییەوە تەواوی وڵات لەژێر فشاردایە، بەهۆی شەڕەوە مناڵانمان دەمرن، نامانەوێت ئەمە ڕووبدات، پێویستە کورد هەبوونی خۆی و دۆزەکەی لەبیر نەکات، خاوەنداری لە مانگرتن لە خواردن و ئێشکگری دادپەروەریی بکات”.

لە چالاکییەکەی ئامەد، یەکێک لە سەردانیکەران بە ناوی عەبدولسەمەد بیچم وتی: ” ئێشکگری دایکان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی و کۆتاییهێنان بە فشارەکان پیرۆزە، گەل لەگەڵ ئەواندایە”.

لە چالاکییەکەی ئیستەنبووڵ یەکێک لە ئەندامانی بەڕێووەبەریی دەم پارتی، فیکرەت کارایەل ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای هەموو فشارەکان گەلی کورد خاوەنداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات، گەلی کورد دوێنێ خاوەنداری لە ڕێبەرەکەی کرد، ئەمڕۆش خاوەنداری دەکات، داواکارم هەموو گەلانی تورکیا پشتگیری لە تێکۆشانی ڕەوای کوردان بکەن.

ب.گ

Comments are closed.