دەوڵەتی داگیرکەریی تورک و چەتەکانی منبج تۆپباران دەکەن

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمشەو دەوڵەتی داگیرکەریی تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس، گوندەکانی منبجیان لە ڕۆژئاوای کوردستان تۆپباران کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج، لە پەڕەی فەرمی خۆی ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک و چەتەکانی ئەمشەو بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن، گوندەکانی کەویکلی، کۆرهیڤۆک و قەرتوێرانی منبجیان لە ڕۆژئاوای کوردستان تۆپباران کرد.

هەروەها ڕایانگەیاندووە، هاوکات گوندەکانی سەیادە و یالانلی باکوور و ڕۆژئاوای منبجیان تۆپباران کردووە، بەڵام تا ئێستا زەرەر و زیانەکانی نەزانراوە.

ب.گ

Comments are closed.