بوومەلەرزەیەکى بەهێز ناوچەیەکى ئێرانى هەژاند

ناوەندى هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا، بومەلەرزەیەک بە گوڕى ٥.٦ پلەى ڕێختەر لە قوڵاى ٨٠ کیلۆمەتر لە ژێر زەوى، شارۆچکەی فنوجی لە سنوورى پارێزگای سیستان و بلوجستانی باشووری خۆرهەڵاتی ئێران هەژاند و تا ئێستاش زیانە گیانى و مادییەکانى بومەلەرزەکە نەزانراوە.

میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا، بومەلەرزەیەک بە گوڕى ٥.٦ پلەى ڕێختەر شارۆچکەی فنوجی لە سنوورى پارێزگای سیستان و بلووجستانی باشووری خۆرهەڵاتی وڵاتەکەمان هەژاند.ئاماژە بەوەشکراوە، بومەلەرزەکە لە قوڵاى ٨٠ کیلۆمەتر لە ژێر زەوى ڕوویداوە.

باس لەوەشکراوە، تا ئێستاش زیانە گیانى و مادییەکانى بومەلەرزەکە نەزانراوە.

ئ.م

Comments are closed.