ئیسرائیل بۆردوومانی باشووری لوبنانی کرد

ناوەندی هەواڵەکان

حزبوڵاى لوبنانی بڵاوى کردەوە، شەوی رابردوو ئیسرائیل هێرشیکردە سەر بنکەیەکى تەندروستی دەستەی ئیسلامی لە گوندی عەدیسە، لە باشورى وڵاتەکەمان، کە بەهۆیەوە سێ کارمەندى خۆبەخشى تەندرووستی کوژراون، دەشڵێن، دواتر لە وەڵامی بۆردومانەکەی ئیسرائیل، هێزەکانمان باکووری ئیسرائیلیان بۆردوومان کردووە.

لەبارەى هێرشێکى ئیسرائیل بۆسەر ناوچەکەیەکى باشوورى لوبنان حزبوڵا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، شەوی رابردوو ئیسرائیل هێرشیکردە سەر بنکەیەکى تەندرووستی دەستەی ئیسلامی لە گوندی عەدیسە، لە باشوورى وڵاتەکەمان.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى هێرشەکەى ئیسرائیل بۆسەر باشورى وڵاتەکەمان سێ سێ کارمەندى خۆبەخشى تەندرووستی کوژراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دواتر لە وەڵامی بۆردوومانەکەی ئیسرائیل، هێزەکانمان باکووری ئیسرائیلیان بۆردوومان کردووە.

جێگاری ئاماژەیە، لە دوای سەرهەڵدانی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە ساڵی ڕابردوودا ئەمە چەندەمین جارە ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ناوچە جیاوازەکانی لوبنان.

ڕ.ش

Comments are closed.