دەوڵەتی تورک و چەتەکانى سنوورى عەفرین و شەهبا بۆردوومان دەکەن

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا سوپای تورک و چەتەکانى لە ڕێگەى تۆپخانەکانیان چوار گوندی سنوورى کانتۆنی عەفرین و کانتۆنی شەهبایان لە ڕۆژئاواى کوردستان بۆردوومان کرد.

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەبارەى بۆردوومانکردنى سنوورى عەفرین و شەهبا لەلایەن دەوڵەتى تورک و چەتەکانیان بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو:-

لە هەواڵەکەدا هاتووە، کەمێک پێش ئێستا سوپای تورک و چەتەکانى هەریەکە لە گوندەکانى مەدیونە، دیلقا، خەرابشە، تەلعەنام-یان لە سنوورى کانتۆنی عەفرین و کانتۆنی شەهبا لە ڕۆژئاواى کوردستان بۆردوومان کرد.

دەشڵێن، دەوڵەتى تورک و چەتەکانى ئەو گوندانەیان لە ڕێگەى تۆپخانەکانیان بۆردوومان کردووە.

 باش لەوەشکراوە، بەهۆى بۆردوومانەکانەوە تا ئێستا زیانە گیانى و مادییەکان نەزانراون.

ڕ.ش

Comments are closed.