بایدن: فشارەکان بۆ ڕاگەیاندنى ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوام دەبێت

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوى کردەوە، واز لە فشارەکانم ناهێنم تا ئاگربەست لە غەزە ئەنجام دەدرێت، تەنانەت ئەگەر ئاگربەستەکە بۆ ماوەى شەش هەفتەش بێت، دەشڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەم تاوەکوو ئەو بارمتانەی لای حەماس دەستگیرکراون ئازاد بکرێن.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی هەوڵەکان بۆ ڕاگەیاندنى ئاگربەست لە غەزە و ئازادکردنی بارمتەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

سەرۆکى ئەمریکا باسى لەوەکردووە، واز لە فشارەکانم ناهێنم تاوەکو ئاگربەست لە غەزە ئەنجام دەدرێت، تەنانەت ئەگەر ئاگربەستەکە بۆ ماوەى شەش هەفتەش بێت.

جۆ بایدن ئەوەشى خستووەتەڕوو، هەموو هەوڵێک دەدەم تاوەکو ئەو بارمتانەی لای حەماس دەستگیرکراون ئازاد بکرێن.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە سەدان کەسیش بە دیل گیراون.

 

ڕ.ش

Comments are closed.