کەشناسى هەرێم: باران دەبارێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئەگەری بارینى نمە باران لە هەندێک لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتى هەرێم هەیە، دەشڵێن، سبەى لەکاتەکانی شەودا نمە باران و بارانى مام ناوەند دەبارێت و هەروەها، بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئەگەری بارینى نمە باران لە هەندێک لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتى هەرێم هەیە و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى لەکاتەکانی شەودا نمە باران و بارانى مام ناوەند دەبارێت و هەروەها، بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٢ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە شەش پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.