گۆڕان: ‎هەرێم باجی حوکمڕانی خراپ و پەرتەوازەیی سیاسیی دەدات

ناوەندى هەواڵەکان

گۆڕان بڵاوى کردەوە، هەرێمی کوردستان لە هەموکات زیاتر بە ساتەوەختی پڕ ئاڵنگاری و قەیران و خراپی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان و مووچەخۆران تێدەپەڕێت، دەشڵێن، هەرێمی کوردستان باجی حوکمڕانی خراپ و پەرتەوازەیی سیاسیی دەدات.

بزوتنەوەى گۆڕان لەبارەى تێپەڕبوونى ٣٣ ساڵ بە ڕاپەڕینى گەلى کورد لە باشورى کوردستان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ساڵیادى ڕاپەڕین لە کاتێکدا بە بیر دەهێنینەوە، کە هەرێمی کوردستان لە هەموکات زیاتر بە ساتەوەختی پڕ ئاڵنگاری و قەیران و خراپی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و مووچەخۆران تێدەپەڕێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕوی سیاسیەوە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق پەرلەمانی هەرێم و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و دامەزراوەکانی یاسادانان و چاودێری هەڵوەشاندووەتەوە بەمەش هەرێم نەک تەنیا لە بۆشایی دامەزراوە شەرعیەکاندا ماوەتەوە، بەڵکو پێگەی لەسەر ئاستی عێراقیش لاوازتر و کەم کاریگەرتر بوە.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەرێمی کوردستان باجی حوکمڕانی خراپ و پەرتەوازەیی سیاسیی دەدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ڕۆژى ٥-٣-١٩٩١ هاوڵاتیانى باشورى کوردستان لە شارۆچکەى ڕانیەوە دژى دەسەڵاتى حکومەتى بەعس ڕاپەڕین و دواتر پڕسەکە زۆرینەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستانى گرتەوە.

ئ.م

Comments are closed.