سەرۆکى یەنەکە: ئامانجەکانى ڕاپەڕین وەک خۆى نەهاتە دى

ناوەندى هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانى ڕایگەیاند، دەزانین نیگەرانییەکان زۆرن و ئەو ئامانجانەی خوێنی شەهیدەکانمانی لەپێناودا رژا، وەک خۆی نەهاتنەدی، بەجۆرێک خزمەتگوزارییەکان لە ئاستی پێویستدا نین و دۆخەکە بەو شێوەیە نییە، کە هاوڵاتییان هیوایان بۆ دەخواست، دەشڵێت، ئەم رێڕەوە نادرووستەی سیاسەت و حوکمڕانی راستدەکەینەوە و پێگەی دەستووریی کورد لە ناوەندی بڕیاری سیاسیی لە بەغداد دەپارێزین.

بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەنەکە لەبارەى تێپەڕبوونى ٣٣ ساڵ بە ڕاپەڕینى گەلى کورد لە باشوورى کوردستان ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

سەرۆکى یەنەکە باسى لەوەکردووە، دەزانین نیگەرانییەکان زۆرن و ئەو ئامانجانەی خوێنی شەهیدەکانمانی لەپێناودا رژا، وەک خۆی نەهاتنەدی، بەجۆرێک خزمەتگوزارییەکان لە ئاستی پێوویستدا نین و دۆخەکە بەو شێوەیە نییە، کە هاوڵاتیان هیوایان بۆ دەخواست.

لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا بافڵ تاڵەبانى ئەوەى خستووەتەڕوو، ئەم رێڕەوە نادرووستەی سیاسەت و حوکمڕانی راستدەکەینەوە و پێگەی دەستووریی کورد لە ناوەندی بڕیاری سیاسی لە بەغداد دەپارێزین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ڕۆژى ٥-٣-١٩٩١ هاوڵاتیانى باشورى کوردستان لە شارۆچکەى ڕانیەوە دژى دەسەڵاتى حکومەتى بەعس ڕاپەڕین و دواتر پڕسەکە زۆرینەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستانى گرتەوە.

ئ.م

Comments are closed.