دوو كەشتی جەنگی چین و فلیپین پێكیاندادا

ناوەندی هەواڵەكان

فەرماندەی پاسەوانی كەناراوەكانی فلیپین بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لە دەریایی باشووری چین یەكێك لە كەشتییە جەنگییەكانی فلیپین لەگەڵ كەشتییەكی جەنگی چین پێكیاندادا و زیان بە كەشتییەكەمان گەیشتووە.

فەریق جەی تارێلا، فەرماندەی پاسەوانی كەناراوەكانی فلیپین لە بارەی پێكدادانی كەشتییەكی جەنگیی وڵاتەكەیان لەگەڵ كەشتییەكی جەنگی چین ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ لە دەریایی باشووری چین یەكێك لە كەشتییە جەنگییەكانی وڵاتەكەمان لەگەڵ كەشتییەكی جەنگی چین پێكیاندادا و زیان بە كەشتییەكەمان گەیشتووە.

 ئاماژەی بەوەشكردووە، كەشتیی BRB Sindangan بۆ پشتگیریكردن لە ئۆپەراسیۆنی دابینكردنی یارمەتی بۆ هێزی فلیپین لە ناوچەكەدا جێگیر كراون.

پاسەوانی كەناراوەكانی چین بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە، ڕێووشوێنی پێویست دەگرینە بەر بەرامبەر بەو دەستدرێژییە نایاساییەی لەلایەن كەشتییەكانی فلیپین بۆ سەر كەشتییەكانمان لە دەریایی باشووری چین ئەنجامدراوە.

هـ.ئ

Comments are closed.