ڕووسیا هەڕەشە لە ڕۆژنامەنووسە ئەڵمانیەکانى وڵاتەکەى دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، دەبێت ئەڵمانیا هۆشیار بێت لە هەر هێرشێک بۆ سەر ڕۆژنامەنووسانی وڵاتەکەمان لە ناو خاکی خۆیدا، چونکە ئەوکات ئێمە ڕۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکان لە ڕووسیا دەردەکەین، دەشڵێت، ئەوروپا هەوڵ دەدات دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەمان بکات.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەى چەند پرسێکى تایبەتى نێوان وڵاتەکەى و ئەڵمانیا بەمجۆرە دوا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، دەبێت ئەڵمانیا هۆشیار بێت لە هەر هێرشێک بۆ سەر ڕۆژنامەنووسانی وڵاتەکەمان لە ناو خاکی خۆیدا، چونکە ئەوکات ئێمە ڕۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکان لە ڕووسیا دەردەکەین.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ماریا زاخارۆڤا ئەوەى خستەڕوو، ئەوروپا هەوڵ دەدات دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەمان بکات.

جێگای ئاماژەیە، ئەمە دووەمین لێدوانی هەرەشە ئامێزی زاخارۆڤایە بۆ ئەڵمانیا لە دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی نهێنی ئەفسەرانی ئەڵمانیا لە بەرواری ١ـی ئاداری ئەمساڵ، کە باسیان لە تەقاندنەوەی پردی کریمیا دەکرد لە ڕووسیا، بەڵام تا ئێستا ئەڵمانیا هیچ وەڵامێکی بۆ لێدوانەکانی رووسیا نەبووە.

ڕ.ش

Comments are closed.