ئایا بەغدا شكستی هێناوە لە پرسی دورحستنەوەی هێزەكانی دەوڵەتی تورك؟

وسام زەهرونی

دوای نزیكەی هەشت ساڵ لە گرنگترین و دیارترین داواكاری عێراق بۆ كشانەوەی هێزەكانی دەوڵەتی تورك لە خاکەکەى، هێشتا ئەم هێزە داگیركەرانە سەروەرەى عێراق پێشێل دەکەن و ژمارەیان زیاتر دەبێت و گوێ بە داواكارییەكانی عێراق نادەن، هەرچەندە عەبادی لە كاتی حكومڕانیدا هەنگاوی گرنگی بۆ دوورخستنەوەی هێزەكانی دەوڵەتى تورک نا.

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووترى عێراق لە سەردەمی حكومڕانیەكەیدا هێزی ئاسمانی عێراقی ئاڕاستە كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فڕۆكەكانی دەوڵەتى تورک، كە سەروەری خاكی هەرێم و عێراقیان پێشێل دەكرد، دواتریش قۆناغێكی پاشەكشەی گەورە بۆ دوورخستنەوەی ئەم هێزە داگیركەرانە لە عێراق دەستیپێكرد.

تا ئێستا ئەنقەرە وەڵامی داواكارییەكانی عێراقی بۆ دوورخستنەوەی هێزەكانی لە عێراق نەداوەتەوە، بەڵكو بە بەردەوامی و بە خێرایی ژمارەی بنكەكانی لە عێراق و هەرێم زیاد دەكات.

مەهدی تەقی
مەهدی تەقی

مەهدی تەقی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دەوڵەتی تورك هەموو بانگەواز و داواكارییە فەرمییەكانی عێراقی بۆ دوورخستنەوەی هێزەكانی لە عێراق ڕەتكردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پشتگوێخستنی ئەم دۆسێیە تەنانەت لەلایەن عێراقیشەوە هەبووە، بەڵام ئێستا هەوڵێكی ڕاستەقینەی حكومەت هەیە بۆ دوورخستنەوەی هێزەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان، هەنگاوێكی دیپلۆماسیش هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەم دۆسێیەیە لە ڕێگەی دیالۆگەوە لەگەڵ ئەنقەرە یان بە پەنابردن بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: هیچ پاساوێك بۆ بوونی هێزەكانی توركیا لە ناو خاكی عێراقدا نییە، بەتایبەت بوونی ئەم هێزانە بە داگیركەر دادەنرێت، عێراقیش هەموو بژاردەیەكی هەیە بۆ دەركردنی ئەو هێزانە و ئیتر ئەمە قبووڵ ناكرێت.

جێگای سەرنجە كە، لە ساڵی ٢٠١٥، عەبادی ڕێنمایی هێزی ئاسمانی عێراقی كرد، كە لە ئامادەباشیدا بن بۆ بەرگریكردن لە پاراستنی سەروەری عێراق.

ماهر جودە
ماهر جودە

هەروەها، ماهر جودە، شرۆڤەكاری سیاسی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، هیچ هەڵوێستێكی سیاسی یەكگرتوو بەرامبەر بە بوونی هێزەکانى توركیا لە هەرێمی كوردستاندا نییە، توركیا ئەمە بە دەرفەتێك دەزانێت بۆ مانەوەیان لەو سنوورە، سەرەڕای هەموو داواكاری و بانگهێشتنامە فەرمییەكان بۆ دوور خستنەوەی هێزەكانی لە عێراق، بەڵام توركیا ئەو داواكاریانە ڕەتدەكاتەوە.

باسی لەوەشكرد، هەندێك لایەن هەیە، پەیوەندییان لەگەڵ ئەنقەرە هەیە، لە ترسی لە لەدەستدانی ئەو پەیوەندییانە پشتیوانی توركیا دەكەن، هەر بۆیەش نابینین هیچ هەڵوێستێكی ڕاستەقینە و بوێرانەیان هەبێت سەبارەت بە دۆسێیەی دوورخستنەوەی هێزەكانی دەوڵەتی تورك لە عێراق.

جەختی لەوە كردەوە، چارەسەركردنی زۆرێك لە كێشە دەرەكییەكان پێویستی بە بوونی هەوڵی سیاسی یەكگرتوو هەیە، هەر ناكۆكییەكی سیاسیش سەبارەت بەو هەڵوێستانە دەبێتە هۆی لاوازكردنی ڕۆڵی بەغدا لە چارەسەركردنی ئەو دۆسێیانە، هەر بۆیەش لایەنی سیاسی هەیە، كە بەرژەوەندی كەسی و سیاسی خۆیان پێش بەرژەوەندی گشتی عێراق دەكەن، لە بەر ئەوە هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ بوونی توركیادا نییە، تەنانەت قبووڵی ناكەن ئەو هێزانە دوور بخرێنەوە.

لە مانگی ڕابردەوە هێزەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك ئۆپەراسیۆنی سەربازی گەورەیان لە هەرێمی كوردستان و سووریا دەستپێكردووە، بەتایبەتی لە ناوچەكانی مەتینا، خواكورك و قەندیل، بەهۆی ئەو هێرشانەوە سەدان هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی، هەروەها هەزاران دۆنم زەوی كشتوكاڵ لە ناوبراون.

هـ.ئ

Comments are closed.