قەندیل بووە بە پێشانگایەکی گەورەی کەلتووریی و نەتەوەیی

بناری قەندیل

ئەمڕۆ، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز پێشانگایەکی گەورەی کەلتووریی لە گۆڕەپانی نەورۆز لە قەندیل کرایەوە و کوردانی بەشداربووی ئاهەنگەکە و کەسانی بیانی سەردانی دەکەن و سەرسامی خۆیان دەردەبڕن.

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی پیرۆز کردنی نەورۆزی قەندیل، لە گۆڕەپانی نەورۆز لە قەندیل، پێشانگایەکی کەلتووریی گەورە بۆ کەلەپوور و جلوبەرگی نەتەوەیی کورد و خواردنە کوردەوارییەکان کرایەوە کرایەوە.

لە پێشانگاکەدا جلوبەرگ و جامانە و مێخەکبەند و چەندین جۆر بابەتی چندراو و جوانکاریی کوردی نمایش کران، کە بوونە جێگەی سەرنجی بەشداربووانی ئاهەنگەکە، هەروەها تێیدا چەندین جۆر خواردنی کوردەواریی نمایش کرا.

ب.گ

Comments are closed.