مووچەخۆران بۆچی متمانەیان بە ‘هەژماری من’ نییە؟

بەختیار ئەمین

توطین کردن و بە نشتیمانی کردنی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم  بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی ، دەبێت جێ بەجێ بکرێت ، بە پێی مادەی(٩٤)ـی دەستوری عێراق بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی یەکلاکەرەوەن و دەبێت هەموو دەسەڵاتەکان پێوەی پابەندبن .

پڕۆسەی توطین کردنەکە لە نێوان  وەزارەتی دارایی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕۆکدا  جیاوازی گەورەی هەیە ، هەر بابەتەکە بەکارهێنانی کی کارد و هەژماری من نیە.

بەغداد لە پشت جێ بەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی  پاکتاوی  لیستی مووچە خۆرانی هەرێم دەکات ، ئەو مووچە خۆرانەی کە ڕاستەقینەن  ماف و شایستەی خۆیان هاوشێوەی مووچە خۆرانی عێراق  وەردەگرن ، بەغداد بە پێی زانیاری و داتا و بەیاناتەکانی کە دەستی کەوتووە  ڕێژەی ڕاستەقینەی مووچە خۆرانی هەرێم کەمترە لە ملیۆنێک مووچە خۆر ، ئەگەر لە ڕێگای بانکەکانی ڕشیدو ڕافیدەین  بە کی کارد  هاوشێوەی فەرمانبەرانی ناوەڕاست و خواروی عێراق  پڕۆسەکە جێ بەجێ بکرێت ، تەواوی زانیاری وردی مووچە خۆران یەکلا دەکرێتەوە ، کەمتر لەو بڕە پارەیەی  کە ئێستا هەیە موچەی سەرجەم مووچە خۆرانی هەرێم  دابەش دەکات ، پێ داگری وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر جێ بەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی وەک خۆی سود و قازانجی یەکجار گەورەی بۆ مووچە خۆرانی ڕاستەقینەی هەرێم دەبێت بەم شێوەیە:

*هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا مووچە دەچێتە سەر هەژماری تایبەتی مووچە خۆران و کۆتای بە قەیران و دواکەوتنی مووچە دێت  هاوشێوەی مووچە خۆرانی تری عێراق.

*سودمەند دەبن لە تەواوی خزمەتگوزاری و سلفە جۆرا و جۆرەکان کە  ئێستا مووچە خۆرانی عێراق لێی سودمەند دەبن.

*توطین کردن لە بانکە حکومیە فیدڕاڵیەکان  بەواتای  زامن کردن و دڵنیابوونی مووچەی کارمەندانی دەوڵەت و پاراستنی لە هەموو  زیانێک.

ئەوەی هەرێم پێ داگری لێدەکات لە ڕێگای  هەژماری من تەنها پەیوەندی بە  ئەو بڕە پارەیەوە نیە کە مانگانە لە ڕێگای ڕاکێشانی کارتی بانکی لە مووچە خۆرەکە دەگەڕێتەوە ، دەسەڵاتی هەرێم  بە بەرنامەیەکی گشتگیر کار لەسەر چەند بابەتێکی دیکە دەکات بۆ بەرژەوەندییە کەسێکانی خۆیان کە لە ڕێگای گروپ و  دەزگای میدیای  لۆبی بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە  دەکەن ،  هەموو  مەکینەی ڕاگەیاندنەکانیان بۆ خستۆتەگەڕ بەشێک لە نێتەکانیان بەم شێوەیە:

* هەژماری من بۆ توطین کردنی مووچە خۆرانی هەرێم بەو شێوەیەی کە دەسەڵاتی هەرێم دەیەوێت واتا (یەک ملیۆن و دووسەد و پەنجا هەزار) مووچە خۆر هەر چۆن ئێستا هەیە ، لەم ڕێگایەوە توطین بکرێت.

*هەژماری من  لەبەر ئەوەی دەبەسترێتەوە بە بانکی ئەهلی لە هەرێم ، لە لایەک مووچە خۆر  زەمانی مووچەکەی نیە  هەر کاتێک ئەو بانکە  ئیفلاسی کرد ، لە لایەکی دیکە سود مەند نابێت  لە خزمەتگوزاری هاوشێوەی بانکەکانی دەوڵەتی عێراق ، تەنها هەندێ خزمەتگوزاری سەرەتایی نەبێت.

*هەژماری من لە ژێر  سەرپەرشتی و کۆنترۆڵی دەسەڵاتی هەرێم دەبێت ، لە هەر دۆخێکدا  بییەوێت دەبێتە  مەترسی لەسەر مووچە خۆر.

*هەژماری من چارەسەری قەیرانی مووچە ناکات ، لە هەموو حاڵەتێکی سیاسی و دارایی کێشە بۆ مووچە خۆر سەر هەڵدەداتەوە ، هاو شێوەی ئێستا کە هەیە ، بۆ هەموو لایەک ئاشكرایە (١٥)ڕۆژە مووچە بە لیست و ناو و وەزارەت هاتووە لە هەرێم  دەستی بەسەدا گیراوە.

بابەتێکی تر کە زۆر  گرنگە ئەم بانکانەی لە هەرێم بوونیان هەیە هیچی جێگای متمانەی خەڵک و مووچە خۆران نین ، بۆیە خەڵک بە ئەزموون و تێگەیشتن بۆ مێژووی ئەم دەسەڵاتدارانەی هەرێم  قەناعەتێکیان لا دروست بووە کە سوڵتەی سیاسی هەرێم هیچ پڕۆژەیەک لەبەرژەوەندی خەڵک  بەرهەم ناهێنێت ، ئەوەی کە لای دەسەڵات گرنگە دامەزراندن و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان و کەس و کاریانە.

Comments are closed.