کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بە گشتى ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک تا دوو پلە بەرزدەبنەوە، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بە گشتى ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، ئەمڕۆ پلەکانى گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک تا دوو پلە بەرزدەبنەوە، ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٩ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٦ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.