سوودان بە فەرمی سکاڵای لە دژی ئیمارات تۆمارکرد

ناوەندی هەواڵەکان

تۆڕی هەواڵی نەبزی سوودانی بڵاوی کردەوە، لە کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، نوێنەری وڵاتەکەمان بە فەرمی سکاڵای دژی ئیمارات تۆمارکردووە، دەشڵێن، وڵاتەکەمان ئیمارات تۆمەتبار دەکات بە پشتیوانیکردنی گرووپی چەکداری پشتیوانی خێرا.

تۆڕی هەواڵی نەبزی سوودانی هەواڵێکی لەبارەی تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی ئیمارات لەلایەن وڵاتەکەیانەوە بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو.

تۆڕی هەواڵی نەبزی سوودانی ئاماژەى بەوەکردووە، لە کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، نوێنەری وڵاتەکەمان بە فەرمی سکاڵای دژی ئیمارات تۆمارکردووە.

 دەشڵێن، وڵاتەکەمان ئیمارات تۆمەتبار دەکات بە پشتیوانیکردنی گرووپی چەکداری پشتیوانی خێرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سوودان لە سکاڵاکەدا ئیماراتی بە دوژمن و دەستدرێژیکەر بۆ سەر خەڵک و سەروەری خاکی وڵاتەکەمان ناوبردووە.

جێگای ئاماژەیە، گرووپی چەکداری پشتیوانی خێرا بە تەواوی کۆنتڕۆڵی هەرێمی دارفوری لە سوودان کردوە و تەنانەت ڕێگە نادات هاوکاری مرۆیی ڕێکخراوە مرۆییەکانیش بگاتە ئەو هەرێمە، بەهۆیەوە بڵاوبونەوەى برسێتی چووەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە.

ڕ.ش

Comments are closed.