ڕووسیا: لە ماوەی هەفتەیەکدا ئۆکراین نزیکەی شەش هەزار سەربازی لە دەستداوە

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاوی کردەوە، لە هێرشە ئاسمانی و زەمینی و دەریاییەکانی هێزەکانمان بۆ سەر ئۆکراین لە ماوەی نێوان ڕۆژانى ٢٣ تا ٣٠ـی ئەم مانگە، ئۆکراین پێنج هەزار و ٧٧٠ سەربازی لە دەستداوە، دەشڵێت، هەزار و ٢٠٨ فڕۆکەی بیفڕۆکەوانی ئەو وڵاتەشمان تێکشکاندووە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەبارەى ژمارەى سەربازە کوژراوەکانى ئۆکراین بەهۆى هێرشەکانیان ڕاگەیەندراوێکى بلاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە هێرشە ئاسمانی و زەمینی و دەریاییەکانی هێزەکانمان بۆ سەر ئۆکراین لە ماوەی نێوان ڕۆژانى ٢٣ تا ٣٠ـی ئەم مانگە، ئۆکراین پێنج هەزار و ٧٧٠ سەربازی لە دەستداوە.

دەشڵێن، هەر لە ماوەى ئەو هەفتەیەدا هەزار و ٢٠٨ فڕۆکەی بیفڕۆکەوانی ئەو وڵاتەشمان تێکشکاندووە.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێكردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.