ڕووسیا دامەزراوەیەکى پیشەسازیی بەرهەمهێنانی چەکى ئۆکراینى بۆردوومان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاوی کردەوە، درەنگانى شەوی ڕابردوو لەڕێگەی فڕۆکە جەنگیەکانمانەوە دامەزراوەیەکى پیشەسازی بەرهەمهێنانی چەکمان لە ئۆکراین بۆردوومان کرد. دەشڵێن، لە بەرامبەردا ئۆکراین لە ڕێگەى ژمارەیەک فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانەوە چەند هێرشێکى کردووەتە سەر ناوچەکانى ئەڤدیڤیکا، کۆبیانسک و دۆنتیسک، بەڵام هێزەکانمان وەڵامى سەرجەم هێرشەکانیان داوەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی وڵاتەکەیان بۆسەر دامەزراوەیەکى پیشەسازى چەکى ئۆکراین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتى بەرگری ڕووسیادا هاتووە، درەنگانى شەوی ڕابردوو لەڕێگەی فڕۆکە جەنگیەکانمانەوە دامەزراوەیەکى پیشەسازی بەرهەمهێنانی چەکمان لە ئۆکراین بۆردوومان کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەرامبەردا ئۆکراین لە ڕێگەى ژمارەیەک فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانەوە چەند هێرشێکى کردووەتە سەر ناوچەکانى ئەڤدیڤیکا، کۆبیانسک و دۆنتیسک، بەڵام هێزەکانمان وەڵامى سەرجەم هێرشەکانیان داوەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێكردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.