فاینانشاڵ تایمز: شکستێکی مێژوویی بۆ ئەردۆغان و حزبەکەی

ناوەندی هەواڵەکان

ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، ئەردۆغان و حزبەکەی لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکاندا شکستێکی مێژوویان تۆمارکردووە، کە لە ماوەی دوو دەیەی دەسەڵاتی ئەکەپە-دا هاوشێوەی نەبووە.

دەربارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەردۆغان و حزبەکەی ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە بوونەتەوە، بەشێوەیەک لە ماوەی ٢٠ ساڵی تەمەنی دەسەڵاتی ئەردۆغاندا پێشینەی نەبووە.

 دوێنێ هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەچوو، تائێستا ٩٨٪ـی دەنگى سندووقەکان جیاکراونەتەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان ئەردۆغان لە زۆربەی ناوچەکان شکستی هێناوە، کە شارەوانییەکانی ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە، ئیزمیر، بوورسا و ئەنتاڵیا کە پێنج گەورەترین شارن لەدەستداوە، هەروەها پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان- دەم پارتی، توانیویەتی سەرکەوتنێکی مەزن بەدەست بهێنێت.

بەگوێرەی زانیارییە بەراییەکان، دەنگی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان- دەم پارتی، لە شارەکانی مێردین و ئامەد و وان و جولەمێرگ و ئاگری و بەدلیس و سێرت و ئێلح و دێرسیم و ئیدر و موش، لە پێشەوەیە.

هەروەها، لە شارەکانی شرناخ و قەرس و چەولیگ، کە دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بۆ پێشێلکاریی و ڕێگریی هەزاران پۆلیس و سەربازیی بۆ گواستوونەتەوە، لە نێوان دەم پارتی و ئاکەپە ڕکابەرییەکی سەخت  بەڕێوەدەچێت و دەنگی دەم پارتی زیاترە.

ش. ئـ

Comments are closed.