سوپای سوودان بە چڕی باکووری دارفوری بۆردوومانکرد

ناوەندی هەواڵەکان

کەناڵی “الحدث”ـی عەرەبی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ هێزە ئاسمانیەکانی سوپای سوودان لە ناوچەی شافری باکووری دارفوری پایتەخت، بە چڕی بۆردوومانی مۆڵگەکانی هێزەکانى پشتیوانی خێرایان کردووە، دەشڵێن، لە بۆردوومانەکەدا سێ هاوڵاتیی مەدەنی کوژران و ١٠ـی دیکە برینداربوون.

کەناڵی “الحدث”ـی عەرەبی لە بارەی هێرشەکانی سوپای سوودان بۆ سەر مۆڵگەی هێزەکانى پشتیوانی خێرا لە باکووری سوودان بەم شێوەیە زانیاری خستووەتەڕوو.

کەناڵی “الحدث” بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ هێزە ئاسمانیەکانی سوپای سوودان لە ناوچەی شافری باکووری دارفوری پایتەخت، بە چڕی بۆردوومانی مۆڵگەکانی هێزەکانى پشتیوانی خێرایان کردووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لە بۆردوومانەکەدا سێ هاوڵاتیی مەدەنی کوژران و ١٠ـی دیکە برینداربوون.

لە ١٥ـی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە، شەڕ و پێكدادانی بەرفراوان لە ژمارەیەك شاری سوودان لە نێوان سوپا بە سەرۆكایەتی عەبدول فەتاح بورهان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا بە سەرۆكایەتی محەمەد حەمدان دەگەڵۆ سەری هەڵداوە، بە هەزاران كەس كوژراون و بریندار بوون، هەروەها ملیۆنان کەسیش ئاوارەبوون.

ڕ.ش

Comments are closed.