چۆن له‌ مانگی ڕەمەزاندا هاوسه‌نگی خوێیەکانی جەستە بپارێزین ؟

ناوەندى هەواڵەکان

نەخۆشخانەى سمارت بڵاوى کردەوە، خوێیەکان كۆمه‌ڵێك ماددەی سەرەکین لە جەستە و پێویستن بۆ خانەکان، دەشڵێن، له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا نزیكەی (١٣ کاتژمێر) خواردن و خواردنه‌وه‌ ناخۆین، بەشێوەیەکی ئاسایی بڕی زیادەی خوێیەکان له‌ ڕێگه‌ی میزه‌وه‌ فڕێ ده‌درێنه‌ ده‌ره‌وه‌، هەر زیاد فڕێدانە دەرەوەیەک لە خوێیەکان هەبێت جەستە تووشی كه‌مبوونی خوێیەکان ده‌بێت.

نەخۆشخانەى سمارت لەبارەى ئەوىى چۆن لە مانگى ڕەمەزاندا هاوسه‌نگی خوێیەکانی جەستە بپارێزین ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

خوێیەکان كۆمه‌ڵێك ماددەی سەرەکین لە جەستە و پێویستن بۆ خانەکان، لە گرنگترین ئەو زیندەچالاکیانەی بەشداری تێدا دەکەن  ئەمانەن:-

خوێیەکان دەبنە هۆى پاراستنی هاوسه‌نگی ڕێژه‌ی ئاو له‌ جەستەدا؟

یەکەم- پاراستنی هاوسه‌نگی ڕادەی ترشی و تفتی خوێن (Blood pH).

دووەم- ڕۆڵێکی سەرەکیان هەیە له‌ كاركردنی ده‌ماره‌ خانه‌كان و ڕێكخستنی لێدانی دڵ.

سێیەم- یارمەتی گرژبوونی ماسولکەکان دەدەن.

خوێیەکان یارمەتی هاوسەنگ ڕاگرتنی پەستانی خوێن دەدەن؟

له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا نزیكەی (١٣ کاتژمێر) خواردن و خواردنه‌وه‌ ناخۆین، بەشێوەیەکی ئاسایی بڕی زیادەی خوێیەکان له‌ ڕێگه‌ی میزه‌وه‌ فڕێ ده‌درێنه‌ ده‌ره‌وه‌، هەر زیاد فڕێدانە دەرەوەیەک لە خوێیەکان هەبێت جەستە تووشی كه‌مبوونی خوێیەکان ده‌بێت، بەوهۆیەی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی خوێیەکان له‌ ڕێگه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌وەیە لە ماوەی بەڕۆژووبووندا ناتوانین قەرەبووی ئەو کەمبوونە بکەینەوە، نیشانەکانی کەمی خوێیەکانمان تێدا دەردەکەوێت وەک؛ (بێهێزی و ماندووێتی، ناڕێکی لێدانی دڵ، سەرگێژخواردن، سەرئێشە، دڵتێکەڵهاتن، دەست لەرزین.

کێن ئه‌وكه‌سانه‌ی زیاتر تووشی ناهاوسه‌نگی خوێیەکان دەبن؟

لە کەسانی تەندرووستدا جەستە بەشێوەیەکی زیرەکانە پارێزگاری لە هاوسەنگی خوێیەکان دەکات لەماوەی ڕۆژووگرتندا، بەڵام لە هەندێک کەسدا ئەگەری ئەم ناهاوسەنگبوونە زیاترە، لەوانەش:-

یەکەم- به‌ساڵاچوان.

دووەم- ئه‌وكه‌سانه‌ی بڕی پێویست خواردن وخواردنه‌وه‌ (ئاو) ناخۆن.

سێیەم-  ئەوکەسانەی نه‌خۆشی گورچیله‌یان هەیە.

چوارەم- لەکاتی ماندوبوون و ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر.

پێنجەم- ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ به‌رده‌وام فشاری خوێنیان به‌رزه‌.

بۆ پارێزگاریکردن لە هاوسەنگی خوێیەکان لە مانگی ڕەمەزاندا پێویسته‌ لە ماوەی بەربانگ تا پارشێو بڕی پێویست ئاو بخۆینەوە، هەروەها ئەو خواردنانه‌ بخۆین، كه‌ ڕێژه‌یه‌كی باش مادده‌ كانزایی و خوێیەکانیان تێدایه‌، گرنگترین ئه‌و خواردنانه‌ش بریتین له‌ (به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نیه‌كان، میوه‌ و سه‌وزه، پاقلەمەنیەکان)، لەو کەسانەی کە گرفتێکی تەندرووستیان هەیە و کاریگەری لەسەر ڕێژەی خوێیەکان دەکات وەک (شەکرە و بەرزی فشاری خوێن)، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ ڕێکخستنی خۆراک و دەرمانەکانیان، و ڕێنمایی پێویست وەربگرن.

ئ.م

Comments are closed.