پۆست و ناوی کوژراوەکانی ئێران لە دیمەشق

ناوەندی هەواڵەکان

سەر لە ئێوارەى ئەمڕۆ ئیسرائیل بۆردوومانی باڵیۆزخانە و ماڵی بەرپرسێکی دیکەى ئێرانی لەدیمەشق کردووە و ناوی ئەو کەسانەش ئاشکرا کراوە کە لە بۆردوومانەکەدا کوژراون.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ دیمه‌شق و ماڵی باڵیۆزی ئێران له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ به‌ ئامانج گیراوه‌.

میدیاکانى ئێرانیش ئاماژەیان بەوە کردووە، عەمید موحەمەد رەزا زاھیدی ناسراوە بە ابو مەھدی، فەرماندەی ھێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانە لە سوریا و لوبنان.

هەروەها جێگری عەمید محەمەد ڕەزا زاهیدی ناوی سەردار ڕەحیمیە کە لەناو کوژراوەکاندا.

ئاماژە بەوەشکراوە، چەند کەسایەتییەکی دیبلۆماسی ئێران لە نێو کوژراوەکاندایە ھێشتا ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە.

هـ.ح

Comments are closed.