ئەمریکا لەبارەى هەڵبژاردنى هەرێمی کوردستانەوە هەڵوێستى خۆی ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختیکردەوە، وڵاتەکەی هانی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەرانە و متمانەپێكراو لە هەرێمی كوردستان دەدەن لەکاتی خۆیدا.

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەڵوێستى خۆی ڕوونکردەوە.

ماتیۆ میلەر وتی: ئێمە لەوە تێدەگەین كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتە جیاجیاكانی عێراق و حزبە سیاسییەكان چالاكانە بیر لە هەنگاوەكانی داهاتوو دەكەنەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، وڵاتەکەی هانی هەوڵەكان دەدەن بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی ئازاد، دادپەروەرانەو متمانەپێكراو لە هەرێمی كوردستان لەکاتی خۆیدا.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، دوێنێ ڕایگەیاندبوو، پارتی دیموكراتی كوردستانم هاندا بۆ ئەوەی لەگەڵ هەمو حزبە كوردییەكان و بەغدا كاربكات بۆ دڵنیابون لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی متمانەپێكراو و شەفاف لە نزیكترین كاتدا.

هـ.ح

Comments are closed.