“لەبەردەم دوو سیناریۆی چاوەڕوانکراودا”

فەرمان ڕەشاد

یەکەم- ئەگەر هەڵبژاردن جارێکی دیکە دوابخرێت، شەرعیەتی قەوارە و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لەناوخۆ و دەرەوەش زیاتر لاواز دەبێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئاستی مامەڵەی لەگەڵ کوردستان زیاتر دەهێنێتە خوارەوە.

بەغداش زیاتر دەرفەتی لە قاڵبدانی دەسەڵات و بچوکردنەوەی قەوارەی هەرێمی بۆ درووست دەبێت و دەشی قۆزێتەوە، پاساوەکەشی لۆجیکیە دەڵێت، بەهۆی نەمانی دامەزراوەی شەرعییە لە کوردستان و ڕێگریە لە هەڵبژاردن، بۆ ئەمەش بەدڵنیایی دادگای فیدراڵی قسەی دەبێت، ئەم سیناریۆیەش دڵخوازی لایەنە تەقلیدیەکانی شیعەیە.

دووەم- ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت، پارتیش لە زۆنی زەرد ڕێگری لێبکات، دیسان کێشە بۆ یەکگرتوویی قەوارەی هەرێم و پەرلەمان و حکومەتەکەی درووست دەبێت، بۆ ئەمەش یان گرژی درووست دەبێ و بەغدا بە پاساوی جێبەجێکردنی دەستوور و فەرزی قانوون، دەستوەردان لە هەولێر دەکات، یاخود پەرلەمان و حکومەتی داهاتووی هەرێم لە سلێمانی دادەندرێت و شەرعیەت وەردەگرێت، ئەمەش بەهەمان شێوە بە دڵی دەوڵەتانی ئیقلیمی و نەیارانی دۆزی کوردە.

بەهەر بارێک بێت هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەمی ئەو دۆخە دەبێت.

ئ.م

Comments are closed.