“نەخشەی تازەی سیاسیی باکوور و تورکیا بە ژمارە و رێژە”

ئارام ره‌فعه‌ت

ڕۆژى ٣١ـی ئازار لە باکووری کوردستان و تورکیا هەڵبژاردن کرا. دەرەنجام و هاوکێشە تازەکانی دوای هەڵبژاردن بەمجۆرەیە:

یەکەم

تورکیا بەرەو عەلمانی- کەمالیبوون دەچێت.

براوەی سەرەکی هەڵبژاردنەکان جەهەپەیە.

جەهەپە لە ٢٠١٩ دا:

– ١٤ ملیۆن دەنگ، رێژەی ٣٠٪ـی بەدەست هێنا.

– شارەوانی ٢١ پارێزگای گرتە دەست.

جەهەپە لە ٢٠٢٤:

– زیاتر لە ١٧ ملیۆن دەنگ، رێژەی ٣٧.٥%ى بەدەستهێنا.

– شارەوانی ٣٥ پارێزگای گرتەدەست (١٤ پارێزگا زیاتر لە ٢٠١٩)

– بە بەراورد بە ٢٠١٩، دەنگەکانی ٣ ملیۆن و نیو زیادى کردووە.

دووەم

سەردەمی ئەردۆغانیزم بەرەو کۆتایی دەچێت

* دۆڕاوی سەرەکی ٢٠٢٤ ئاکەپەیە.٢٤.

* ئاکەپە لە ٢٠١٩:

– زیاتر لە ٢٠،٥ ملیۆن دەنگی هێنابو، رێژەی ٤٤،٣٪.

– شارەوانی ٣٩ پارێزگای گرتە دەست.

* ئاکەپە لە ٢٠٢٤دا

– ١٦،٣ ملیۆن دەنگی بەدەست هێناوە، رێژەی ٣٥.٥%.

– زیاتر لە ٤ ملیۆن دەنگ کەمی کردووە.

– تەنها ٢٤ پارێزگای بەدەست هێناوە (١٥ پارێزگای لەدەست چووە)

سێیەم:

مەهەپەی باخچەلی، هاوپەیمانی ئەردۆغانیش لە شکستدایە

مەهەپە لە ٢٠١٩:

– ٣،٤ ملیۆن دەنگی هێنابو، رێژەی ٧،٣٪.

– شارەوانی ١١ پارێزگای گرتە دەست.

مەهەپە لە ٢٠٢٤

– ٢،٣ ملیۆن دەنگی بەدەست هێناوە، رێژەی ٥٪

– زیاتر لە ١ ملیۆن دەنگ کەمی کردووە.

– تەنها ٨ پارێزگای بەدەست هێناوە (٣ پارێزگای لەدەست چووە)

چوارەم

کورد (دەم پارتی) کەمێک بەهێزتر لە مەیداندا ماوەتەوە

هەدەپە لە ٢٠١٩:

– نزیک بە ٢ ملیۆن دەنگی بەدەست هێنابو، رێژەی ٤.٢%.

– شارەوانی ٨ پارێزگا و ٥٠ شارۆچکەی گرتە دەست.

–  تورکەکان سەرۆک شارەوانییەکانیان زیندانی کرد و قەیومیان لە جێگا دانان.

هەدەپە لە ٢٠٢٤:

– ٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دەنگی بەدەست هێنا، رێژەی ٥.٧%.

-١٠ پارێزگا و ٦٥ شارۆچکەی بەدەست هێناوە.

– ٢ پارێزگا و ١٥ شارۆچکە زیاتر بە بەراورد ٢٠١٩.

– ٣ پارێزگا بە موئامەرە تورکەکان دەستیان بەسەرداگرت.

– بەدلیس (جەهەپە دەنگەکانی خۆی دایە ئاکەپە)،

– قارس (ئاکەپە دەنگەکانی دایە مەهەپە)،

– شەرناخ (٦ هەزار ژاندرمە بە نایاسایی دەنگیان دایە ئاکەپە).

– لە ٢٠٢٤ دەرسیم گەڕایەوە باوەشی کوردستان.

– لە ٢٠٢٤ سەرجەم پارێزگا کوردستانییەکانی رۆژئاوای فورات دەنگیان بە کاندیدی حزبە تورکییەکان دا.

پێنجەم

لە ٢٠٢٤دا، هودا پارتی (حزبوڵڵا) شکستێکی مێژوویی تۆمار کرد.

– تەنها لە باتمان لەگەڵ حزبی ریفاهی نوێ بە یەکەوە ٪١٥ی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە.

– لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان نیمچە غائیبە.

– لە باتمان کورد (دەم پارتی) ٦٥٪ی دەنگەکانی مسۆگەر کرد.

هاوپێچ نەخشەی دابەشبوونی دەنگەکانە لەنێوان ٢٠١٩ و ٢٠٢٤دا

ئ.م

Comments are closed.