ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە بەرامبەر شەبەنگەکانی ئۆتیزم

ناوەندی هەواڵەکان

ڕۆژی ٢ـی نیسانی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانیی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی بەرامبەر شەبەنگەکانی ئۆتیزم دیاریی کراوە، بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانییش لە هەر ١٠٠ منداڵێک، یەک منداڵیان کاریگەردەبن بە شەبەنگی ئۆتیزم.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانیی لە هەر ١٠٠ منداڵێک یەک منداڵیان کاریگەردەبن بە شەبەنگی ئۆتیزم، ئەو ڕێژەیەش بۆ کوڕان ٤ هێندە و نیو زیاترە بەراورد بە منداڵانی کچ.

لەبارەی هۆکار و کاریگەرییەکانی دەرکەوتنی ئۆتیزمەوە توێژینەوەکان دەریان خستووە، لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی دیکە جیاوازە، جیا لەوەی ژینگەی چواردەور و باری دەروونی دایک کاریگەریی زۆری هەیە، بەشێکیشی پەیوەستە بە بۆماوەییەوە.

هاوکات، پسپۆڕانی تەندرووستی باس لەوە دەکەن، هۆکاری زیاتر دەرکەوتنی ئۆتیزم لە کوڕاندا بەراورد بە کچان دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی دەستنیشانکردنی نیشانەکانی، وەک ئەوەی، کە قسە نەکردن و نەبەستنی پەیوەندی چاو بە سەرەکیترین نیشانەکانی دانراون، کە منداڵانی کچ توانای گفتوگۆ و بەستنی پەیوەندییان بەهێزترە بەراورد بە کوڕان.

هەروەها، هۆڕمۆنیش کاریگەری دەبێت لە تووندبوونی حاڵەتی ئۆتیزم لە کوڕاندا بەراورد بە کچان.

ش. ئـ

Comments are closed.