لە ماوەی مانگی ڕابردوودا هەشت بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق ڕوویداوە

ناوەندی هەواڵەكان

دەستەی كەشناسی عێراق بڵاوی كردەوە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، كۆی گشتی ئەو بوومەلەرزانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق تۆماركراون ژمارەیان گەشتووەتە ٢٢ بوومەلەرزە، دەشڵێن، چالاكییەكانی بوومەلەرزە لە دەرەوەی عێراق بە ڕوونی لە ماوەی مانگی ئاداردا چڕبوونەتەوە.

دەستەی كەشناسی عێراق ڕاپۆرتی خۆی بۆ مانگی ئاداری ئەمساڵ لەبارەى ژمارەی ئەو بوومەلەرانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق تۆمارکراون بڵاوكردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەكە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لە كۆی گشتی ئەو بوومەلەرزانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق تۆماركراون گەشتووەتە ٢٢ بوومەلەرزە ، لەوانەش هەشت بوومەلەرزەیان لە ناوخۆی عێراق ڕوویداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ١٢ بوومەلەرزە لە ناو خاكی توركیا ڕوویداوە و بومەلەرزەیەكیش لە ناو سنووری ئێران، بومەلەرزەیەكی دیكەش لە ناو خاكی سووریا ڕوویداوە.

لە كۆتایدا ئەوەش خراوەتەڕوو، چالاكییەكانی بوومەلەرزە لە دەرەوەی عێراق بە ڕوونی لە ماوەی مانگی ئاداردا چڕبوونەتەوە، بە تایبەتی لە توركیا و نزیك سنوورەكانی ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق.

هـ.ئ

Comments are closed.