لە فینلەندا چەکدارێک هێرشی کردە سەر خوێندنگەیەکی سەرەتایی

ناوەندی هەواڵەکان

کەناڵی سکای نیوز بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا چەکدارێک هێرشی کردە سەر قوتابخانەی سەرەتاى ڤێرتۆلای و دەستڕێژى گولەى بەناو خوێندکاراندا کرد لە خوێندنگەی ڤێرتۆلای سەرەتایی لە شاری ڤانتای فینلەندا و بەهۆیەوە چەند خوێندکارێک برینداربوون، دەشڵێن، دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ تاوانبارەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە.

کەناڵی سکای نیوز لەبارەی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر خوێندنگەیەکی سەرەتایی لە فینلەندا هەواڵێکی بڵاوکردەوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، کەمێک پێش ئێستا چەکدارێک هێرشی کردە سەر قوتابخانەی سەرەتاى ڤێرتۆلای و دەستڕێژى گولەى بەناو خوێندکاراندا کرد لە خوێندنگەی ڤێرتۆلای سەرەتایی لە شاری ڤانتای فینلەندا.

باس لەوەشکراوە، بەهۆى ڕووداوەکەوە چەند خوێندکارێک برینداربوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ تاوانبارەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.